بەهۆی بەفرەوە رێگەی نێوان دوو ناوچەی هەرێم داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 15/02/2019‌ :: 9638‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن


بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە، رێگەی شاخی ملەكەوە كە رێگای سەرەكی نێوان شاری سلێمانی و قەزای پێنجوێنە، داخرا.


ئەمیر سۆفی، لێپسراوی راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن (ئەمشەو هەینی 15ی شوباتی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە كە لەئێوارەی ئەمڕۆوە دەستیپێكردووە، ئاستەنگی زۆر بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و شۆفێران لەشاخی ملەكەوەی نزیك پێنجوێن دروستبووە.

وتیشی: "بەوهۆیەوە لەئێستادا ئەو رێگەیە داخراوە و هاتووچۆی لێ ناكرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ پاكردنەوەی رێگەكە، لەئێستادا تیمەكانی شارەوانی پێنجوێن و كۆمپانیای گارێكس و بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی سەرقاڵی پاكردنەوەن و ئەمشەو هەتا بەفر ببارێت رێگەكە پاكدەكەینەوە.

ناوبراو داواشی لە هاووڵاتیان و شۆفێران کرد زۆر پێویست نەبوو نەچنە دەرەوەی قەزاكە و پێویستە شۆفێران زنجير بەكاربهێن و بەئۆتۆمبێلی بچووكیش هاتووچۆ نەكەن.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure