زیاتر له‌ دوو هه‌زار خێزانى ئاواره‌ى سه‌عدیه‌ تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/02/2019‌ :: 119‌ جار بینراوە
پڕۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌منى ده‌بێت

تاگ :: ئاواره‌

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ ئاشكرایده‌كات: تاوه‌كو ئێستا چوار هه‌زار و 500 خێزانى ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌عدیه‌ و دوو هه‌زار خێزانیش هێشتا له‌ ئاواره‌یدا ده‌ژین. 


ئه‌حمه‌د زه‌رگووشى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ (ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ دواى ئازادكردنى ناوچه‌كه‌ له‌ ده‌ستى داعش، تائێستا ره‌زامه‌ندى به‌ چوار هه‌زار و 500 خێزان دراوه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ زێدى خۆیان له‌ سه‌عدیه‌، به‌ڵام دواتر هه‌ندێكیان دیسانه‌وه‌ كۆچیان كردووه‌ته‌وه‌. 

وتیشى: "تاوه‌كو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دوو هه‌زار خێزانى دانیشتووى سه‌عدیه‌ له‌ ئاواره‌ییدان و چاوه‌ڕێده‌كه‌ن له‌ قۆناغه‌كانى داهاتوودا ره‌زامه‌ندییان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه‌، چونكه‌ پڕۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌منى ده‌بێت". 

باسی له‌وه‌شكرد: له‌ ئێستادا بارودۆخ له‌ سه‌عدیه‌ ئارامه‌ و هاووڵاتیانى كوردیش هاوشانى نه‌ته‌وه‌كانى تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدى خۆیان و له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ناوچه‌كه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌ چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى روخاون.

ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ سه‌ر به‌ قه‌زاى خانه‌قینە و دانیشتوانه‌كه‌ى پێكهاتوون له‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركمان.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure