تره‌مپ سوره‌ له‌سه‌ر بونیادنانى دیوارى مه‌كسیك

هەواڵ / جیهان :: 14/02/2019‌ :: 233‌ جار بینراوە
سه‌رۆكى ئه‌مریكا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 14ى شوبات، وته‌بێژى كۆشكى سپى رایگه‌یاند: سه‌رۆكى ئه‌مریكا واژوو له‌سه‌ر بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌كات كه‌ بۆ دروستكردنى دیوارى مه‌كسیك راده‌گه‌یه‌نرێت، ده‌شڵێت "هه‌موو كارێكى پێویست ده‌گرینه‌ به‌ر".

سارا سانده‌رز، وته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ نوسیویه‌تى "وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو سه‌رۆكى ئه‌مریكا واژوو له‌ سه‌ر پاره‌ى بونیادنانى دیوارى مه‌كسیك ده‌كات".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو "جارێكى تر سه‌رۆكى ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر بونیادنانى دیوارى مه‌كسیك بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌ وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین و سنوره‌كه‌مان بپارێزین".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure