پۆلیسى بریتانیا ده‌ست به‌سه‌ر جۆرێكى نوێ له‌ مادده‌ى هۆشبه‌ردا ده‌گرێت

هەواڵ / جیهان :: 14/02/2019‌ :: 348‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌ك له‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كه‌

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى شوبات، پۆلیسى بریتانیا ده‌ستى به‌سه‌ر جۆرێك له‌ شیرینى منداڵاندا گرت كه‌ مادده‌ى كۆكاین له‌ پێكهاته‌كه‌یدا به‌كارهێنراوه‌، ده‌شڵێن "ئه‌و بازرگانانه‌ى كه‌ شیرینییه‌كه‌یان دروستكردووه‌ مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌، منداڵان له‌ ته‌مه‌نێكى زووه‌ ئالوده‌ بكه‌ن".


رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى بریتانى بڵاویكرده‌وه‌ "پۆلیسی ناوچه‌ی كێنت له‌ بریتانیا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كیسیان به‌ كه‌سێك گرتووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ گومانی لێكراوه‌، دواتر ده‌ستگیركراوه‌. له‌ ناو كیسه‌كاندا شیرینی جه‌لاتینی تێدابووه‌، به‌ڵام له‌ پێكهاته‌ی ئه‌م شیرینییانه‌دا مادده‌ی هۆشبه‌ری حه‌شیشی تێدا به‌كارهاتووه‌".

دواتر پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر 17 كیسی هاوشێوه‌دا له‌ ناوچه‌یه‌كى تردا، له‌ تویتێكیشدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆیان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌  له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر  پۆلیسى بریتانیا رایانگه‌یاندووه‌ "ئه‌و كه‌سانه‌ی بازرگانی به‌م ماددانه‌وه‌ ده‌گه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن بیفرۆشن به‌ منداڵان و به‌ مه‌به‌ستی ئاڵووده‌كردنیان له‌ ته‌مه‌نێكى كه‌مه‌وه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ توانرا رێگریانه‌ لێ بكرێت".

و:كێوان

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure