رووپێو‌ییەكى سه‌رتاسه‌رى له‌ هه‌رێم ئەنجامدەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 14/02/2019‌ :: 754‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا

به‌ڕێوەبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى دهۆك رایدەگەیەنێت: رێكخراوێكى جیهانى له‌ رێگەى مانگى ده‌ستكرده‌وه‌ پیسترین 50 شارى جیهانی له‌رووى ژینگەییەوە ده‌ستنیشانكردووه‌ كه‌ به‌غدا و هه‌ولێریش له‌ناویاندایه‌ك بەوهۆیەوە ده‌سته‌ى ژینگه‌ رووپێو‌ییەكى سه‌رتاسه‌رى له‌ هه‌رێم ئەنجامدەدات.


محه‌مه‌د تاهیر به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى دهۆك به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: رێكخراوى جیهانى (السلام الاخچر) كه‌ له‌ بوارى ژینگه‌دا كار ده‌كات، توێژینه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانى له‌ رێگاى مانگى ده‌ستكرده‌وه‌ بۆ دیاركردنى 50 پیسترین شاڕى جیهان له‌ رووى ئاودێرییەوە ئه‌نجامداوه‌ .

لەو توێژینەوەیەدا لە عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ردوو شارى به‌غدا و هه‌ولێر له‌ رێزبه‌ندییه‌كه‌دا ده‌ستنیشانكراون، بەوهۆیەوە ده‌سته‌ى ژینگه‌ی هەرێمی کوردستان رووپێوییەكى سه‌رتاسه‌رى له‌ هه‌رێم بۆ دیاركردنى گازه‌ مه‌ترسیداره‌كان له‌ناو هه‌وا و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنییان ئه‌نجامده‌دات.

به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى دهۆك وتیشى: "هۆکاری دیاریكردنى ئه‌م دوو شاره‌، دەگەڕێتەوە بۆ هه‌بوونى رێژه‌یه‌كى زۆر گازى ئۆكس له‌ هه‌وادا، كه‌ كاریگه‌رى نه‌رێنى و خراپ ده‌كاته‌سه‌ر ئۆكسیجن، بۆ دیاریكردنى هه‌موو جۆر گازێكى مه‌ترسیدار له‌ناو هه‌واى هه‌رێم ده‌سته‌ى ژینگه‌ به‌ هاوكارى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى ئه‌ڵمانیا، به‌ پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند ئامیرێکی پێشكه‌وتووى پشكنینى هه‌وا، رووپێوییەكى سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجامده‌دات، بۆ ئه‌وەی ئەو گازانە و رێژه‌یان له‌هه‌وادا ده‌ستنیشان بكه‌ن و كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یان بكەن".

محه‌مه‌د تاهیر باسی لەوەشکرد: له‌ رێگەى وڵاتى ئه‌ڵمانیاوە هەشت ئامێرى پشكنینى هه‌وا به‌ دیارى بۆ هه‌رێم هاتووه‌ و راهێنان به‌ كارمه‌نده‌كان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن کاری له‌سه‌ر بكه‌ن و له‌كاتى تێكچوونیان دووباره‌ چاكى بكه‌نەوە".

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure