به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێ

هەواڵ / کوردستان :: 14/02/2019‌ :: 678‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى شوباتى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:


كوردستانى نوێ: 
- كۆبوونه‌وه‌ى 18ى شوباتى په‌رله‌مان به‌نده‌ به‌ ئیمزاكردنى رێككه‌وتننامه‌ى سیاسیى نێوان یه‌كێتى و پارتى یه‌وه‌
 * یه‌ك پاكێج بۆ هه‌رێم و به‌غدا و كه‌ركوك و پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌كان
- راپۆرتێكى ئه‌ڵمانى له‌باره‌ى سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌
- وته‌بێژى یه‌كێتى: رۆژى هه‌ینى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه‌
- هه‌وڵى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پێدانى قه‌رزى بچووك به‌ گه‌نجان ده‌درێت .. نووسراو ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه‌
- سیستانى نایه‌وێت به‌رپرسان ببینێت
- عیراق له‌نێوان مانه‌وه‌ و پاشه‌كشه‌كردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا
 * ده‌ركردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌
- له‌ یادى كۆچى ناواده‌ى فروغ فه‌ڕوخزاد دا رۆحێكى سه‌ركێش و شیعرێكى یاخى
- تونس، شانۆى شه‌قامى كه‌ركوك خه‌ڵاتى ئاڵتوونیى به‌ده‌ستهێنا

خه‌بات:
- وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: تا ئێستا هیچ جۆره‌ ژوور و لیژنه‌یه‌كى ئۆپه‌راسیۆن له‌ كه‌ركوك پێكنه‌هێنراوه‌
- هه‌ولێر .. كرێنشینانى گوندى كۆرى داواى قه‌ره‌بووكرددنه‌وه‌ و دیاریكردنى چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن
- ته‌له‌فزیۆنى ده‌وڵه‌تى ئێران به‌ (هاندانى خه‌ڵك دژ به‌ حكومه‌ت) تۆمه‌تبار ده‌كرێت
- یه‌كێتیى ئه‌وروپا سعودیه‌ و ژماره‌یه‌ك وڵاتى دیكه‌ى خسته‌ لیستى ره‌شى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌وه‌
- عادل عه‌بدولمه‌هدى: دیدارى گرنگمان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى ئه‌نجامداوه‌
 * میكانزمى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتنى له‌سه‌ر هه‌یه‌
- هێشتا نزیكه‌ى دوو ملیۆن هاووڵاتیى عێراقى له‌ وڵاتى خۆیاندا ئاواره‌ن و له‌سه‌ر هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان ده‌ژین
- پۆمپیۆ بانگه‌وازى له‌ ئه‌وروپا كرد گازى سروشتیى له‌ روسا نه‌كڕن
- روسیا هۆشدارى ده‌داته‌ ئه‌مریكا له‌ ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ كاروبارى ناوخۆى ڤه‌نزوێلا
- ژاپۆن له‌ بوارى بازرگانى و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
- ئه‌مریكا هۆشدارى ده‌داته‌ توركیا
- هه‌ر هاووڵاتییه‌ك چه‌كى سووكى له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌بێ و له‌ میانى شه‌ش مانگدا تۆمارى نه‌كات ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
- پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى كۆمه‌ڵێك تاوانبار و داخستنى ژماره‌یه‌ك كۆگاى ده‌رمانى راگه‌یاند

هه‌ولێر:
- له‌ كۆبوونه‌وه‌ى 18ى شوباتدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت 
 * ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى كاتى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌
- به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێ
- سلێمان قه‌ره‌چووغى: من یه‌كه‌م حه‌یرانبێژم حه‌یرانم كلیپ كردووه‌
- ئه‌مریكا بۆ توركیا: هه‌موو ئه‌ندامانى ناتۆ لێت نیگه‌رانن
 * تێكچوونى په‌یوه‌ندى ئه‌مریكا و توركیا له‌ ئان و ساتدایه‌
- ئه‌حمه‌د داودئۆغلو هێرشى توند ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌ردۆغان

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure