توركیا: حكومه‌ت به‌رێژه‌ى 26% نرخى ده‌رمان گران ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 14/02/2019‌ :: 266‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


وه‌زیرى ته‌ندروستى توركیا ئاشكراى ده‌كات، به‌منزیكانه‌ نرخى نوێى ده‌رمان كه‌ به‌رێژه‌ى 26% زیادكراوه‌، ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


فه‌خره‌دین كۆجا، وه‌زیرى ته‌ندروستى توركیا به‌ میدیاكانى توركیای راگه‌یاندوه‌: له‌ 19ى شوباته‌وه‌ ئه‌و زیادكردنه‌ى له‌ نرخى ده‌رماندا كراوه‌، ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ى (26.4%)ه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى توركیا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌ توركیا به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار 140 جۆر ده‌رمانیان له‌ خستنه‌بازاڕ راگرتووه‌، چاوه‌ڕوانن ئه‌و بڕیاره‌ نوێیه‌ حكومه‌ت كه‌ نرخى ده‌رمانى گران كردوه‌ بخرێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت بڕیاریدا به‌جێگیردنى نرخى گۆڕینه‌ى یۆرۆ به‌ 2.69 لیره‌، كۆمپانیاكانى ده‌رمان فرۆشتنى ده‌رمانیان بۆ بازاڕى ناوخۆیی راگرت.

به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى زه‌مانى توركیش خاوه‌نى ده‌رمانخانه‌كان نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕیوه‌ له‌ ره‌وشى بازاڕه‌كانى ده‌رمان له‌ توركیا و رایده‌گه‌یه‌نن هه‌ندێك جۆرى ده‌رمان ماوه‌ى ساڵێكه‌ له‌ بازاڕدا نه‌ماوه‌، هه‌ندێك جۆرى دیكه‌ى ده‌رمان وه‌ك ده‌رمانى شه‌كره‌ و فشارى خوێن له‌ بازاڕدا نیيه‌. 

ئا: س.م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure