ناوی وڵاتێک دەگۆڕدرێت

هەواڵ / جیهان :: 14/02/2019‌ :: 917‌ جار بینراوە
نەخشەی جیهان

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە: رۆدریگۆ دۆتێرێتی، سەرۆکی فلیپین رایگەیاندووە بیر لە گۆڕینی ناوی وڵاتەکەی دەکاتەوە لە (فلیپین)ەوە بۆ (مەهارلیکا).

بەپێی لێکدانەوەی ناوەکەی کە دەگەڕێتەوە بۆ کلتوری ناوچەکە، مانای خانەدانی و مەردیییە و پێچەوانەی مانای ناوی فلیپینە کە لەسەردەمی داگیرکاری ئیسپانیادا ناونراوە.

هاوکات سلڤادۆر پانێلۆ، وتەبێژی سەرۆکایەتی فلیپین رایگەیاندوە کە سەرۆکی وڵات بیری لە گۆڕینی ناوی وڵاتەکە کردوەتەوە و بەپێی دەسەڵاتەکانی دەتوانێت ئەو کارە بکات.
 
ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure