سەرۆک وەزیرانی وڵاتێک کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بۆ دوو ئۆتۆمبێل کەمده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 14/02/2019‌ :: 226‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

به‌ ئامانجى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان سەرۆک وەزیرانی ئوردن بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بۆ تەنیا دوو ئۆتۆمبێل.

 
میدیاکانی ئوردن بڵاویانکردەوە کە (دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 13ی شوباتی 2019) عومەر رەزاز، سەرۆک وەزیرانی ئوردن بڕیاریداوە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کە پێشتر حه‌وت ئۆتۆمبێل بوون، کەمبکاتەوە بۆ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا پرادۆ و چیڤرۆلێت، ئەوەش لەبەرئەوەی لەڕووی ئابورییەوە باشترن.

ئاماژەیان بەوەشداوە کە بڕیارەکەی سەرۆک وەزیران لە چوارچێوەی سیاسەتی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەتدایە.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure