یەکێتی و پارتی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن کۆدەبنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 13/02/2019‌ :: 291‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

بڕیارە پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی داهاتوو، یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا لە سلێمانی کۆببنەوە.


سەرچاوەیەکی باڵا لەناو یەكێتی کە نەیویست ناوی بهێنرێت، (ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی شوباتی 2019) بەدواڕۆژی وت: "پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی داهاتوو یەکێتی و پارتی لە سلێمانی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە".

وتیشی: "کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ئەو رەشنووسەی هەردوولا ئامادەمان کردووە لەبارەی هەرێم و بەغدا و کەرکوک".

ئاماژەی بەوەشدا: ئەگەر لەو کۆبوونەوەیەدا گەیشتینە ئەنجام لەسەر هەموو خاڵەکان ئەوا رێککەتنەکە واژۆ دەکەین".

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە و لەدوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەنراوێکدا ئەوەیان خستەڕوو: کۆبوونەوەی پەرلەمان پەیوەستە بەو رێککەوتنەی لەگەڵ پارتی بەیەک پاکێج لەبارەی هەرێم و کەرکوک و بەغدا دەیکەن.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە