ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى عێراق خه‌ڵاتی ژنێك ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 13/02/2019‌ :: 727‌ جار بینراوە
ئوم قوسه‌ی

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌ دانیشتنی (دوێنێ سێشه‌ممه‌ 12ى شوباتی 2019)دا، بڕیاریدا رێز له‌ ژنێكى عێراقى بگرێت به‌هۆى رزگاركردنى ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌ده‌ستى داعش. 

 
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك خه‌ڵاتى (عه‌لییه‌ خه‌ڵه‌ف ساڵه‌ح جبوری) ناسراو به‌ ئوم قوسه‌ی كرد كه‌ دانیشتوی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌.

 ئه‌و ژنه‌ له‌ساڵى 2014 دا‌و دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ی فێركاری سپایكه‌ر له‌ سه‌ڵاحه‌دین‌ و سه‌دان خوێندكاری له‌ناو سه‌ربازگه‌كه‌دا كوشت، ئه‌و (58) گه‌نجى ئه‌و فێرگه‌یه‌ى له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا حه‌شاردا و پاراستنی، دواتریش یارمه‌تیدان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌وه‌ ناو خێزان و خانه‌واده‌كانیان.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ كۆی ده‌نگ له‌ دانیشتنی دوێنێدا بڕیاریدا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ جوامێرانه‌یدا، رێز له‌ ئوم قوسه‌ى بگرێت.

ساڵی رابردووش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، خه‌ڵاتی ئافره‌تی زیره‌كی دایه‌ ده‌ ژن، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، وه‌ك ئافره‌تی زیره‌كی نێوده‌وڵه‌تی (IWOC) كه‌ ئوم قوسه‌ی یه‌كێك بوو له‌و ژنانه‌ى خه‌ڵاته‌كه‌یان وه‌رگرت و میلانیا ترامپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا پێشوازی لێكرد.

پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure