زیانه‌كانى لافاوى ئه‌مساڵ به‌ پێنج ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/02/2019‌ :: 185‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى شوباتى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ: 

- شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌ و لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش بكرێته‌ بنه‌ماى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ
- پێش 18ى مانگ یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه‌
- كێشه‌ى كورد به‌ره‌و كوێ؟
- به‌رهه‌مى خورما له‌ عیراق زیاد ده‌كات
- زیانه‌كانى لافاوى ئه‌مساڵ به‌ پێنج ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت

خه‌بات:
- مه‌حمود محه‌مه‌د: دواى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان یاساى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كاراده‌كرێته‌وه‌
- پێنج هه‌زار پارچه‌ چه‌ك له‌ هه‌ولێر له‌ناو بران
- كوێت 85 ملیۆن دۆلار به‌ عێراق ده‌به‌خشێت
- سووریا .. گۆڕینه‌وه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆن
- توركیا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى 1112 كه‌س ده‌رده‌كات به‌هۆى په‌یوه‌ندییان به‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه‌
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكى له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى خاوه‌ن ته‌كسییه‌كان ده‌ركردووه‌

ئاژانس:
- رێككه‌وتنى بودجه‌ى به‌غدا و هه‌رێم بۆ ساڵێكه‌
- سێ سه‌ركرده‌ى كۆمه‌ڵ ره‌وتێكى سه‌ربه‌خۆ دروست ده‌كه‌ن
- پارتى داواى یه‌كێتیى بۆ چاكسازى قبووڵ ده‌كات
- بۆ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان نیوه‌ى كاندیده‌كانى هه‌ده‌په‌ ژنن
- ئه‌ردۆگان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كورد سازش بۆ ئه‌سه‌د ده‌كات

هاوڵاتى:
- (هاوڵاتى) ناوى كاندیده‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڵاوده‌كاته‌وه‌
- له‌ به‌غداوه‌ كار بۆ لابردنى پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت
- له‌سه‌ر داواى توركیا سێ به‌نداو له‌ هه‌رێم دروست ده‌كرێت
- هه‌رێم به‌ 240 به‌نداو ده‌یه‌وێت ئاسایشى ئاو مسۆگه‌ر بكات
* 50 ساڵه‌ ئاستى ئاو به‌م شێوه‌یه‌ به‌رزنه‌بووه‌ته‌وه‌

هه‌ولێر:
- بڕیارى هه‌ڵگرتنى خاڵه‌ گومرگییه‌كان له‌ 17ى ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌
- پارتى و كۆمه‌ڵى ئیسلامى په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و باشتر ده‌به‌ن
- هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر نوێترین شێوازى مه‌شقى سه‌ربازى راهێنانى پێده‌كرێت
- وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى بریتانیا پێیان وایه‌ مه‌ى ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى ده‌بێت
- له‌ توركیا بۆ كڕینى كیلۆیه‌ك ته‌ماته‌ ده‌بێت 2 سه‌عات نۆره‌ بگریت

وشه‌:
- پێشمه‌رگه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان
- به‌ڵگه‌ .. ژه‌مه‌ خواردنێكى راكان جبوورى چوار ملیۆن دیناره‌
- هه‌موو قوفڵه‌كانى ئاوى كوردستان به‌ هه‌ڵه‌ دانراون
- هه‌ڵه‌بجه‌ چوار ساڵه‌ پارێزگایه‌ و هیچ پڕۆژه‌یه‌كى لێ نه‌كراوه‌
- ماسته‌ر پلانێكى نوێ بۆ مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ ئاماده‌ ده‌كرێت
- له‌ رانیه‌ گرووپێك په‌ره‌ به‌ گیتارژه‌نین ده‌ده‌ن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure