بۆیه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا.. قه‌رزه‌كانى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ سه‌روو 22 تریلیۆن دۆلار

هەواڵ / ئابوری :: 13/02/2019‌ :: 352‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 قه‌رزه‌ گشتییه‌كانى حكومه‌تى ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا گه‌یشته‌ سه‌روو 22 تریلیۆن دۆلار، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكاش ئه‌وه‌ به‌ ئاڕاسته‌یه‌كى دارایی خراپ ده‌زانێت كه‌ ره‌نگه‌ ئاسایشى ئابورى ئه‌مریكا بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.


وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا رۆژى سێشه‌ممه‌ ئاشكراى كرد، قه‌رزه‌ گشتییه‌كانى ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 22 تریلیۆن و 12 ملیار دۆلار، به‌به‌راورد به‌ مانگى پێشووتریش 30 ملیار دۆلار زیادیكردووه‌.

هاوكات میدیاكانى ئه‌مریكاش بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، دواى په‌سه‌ندكردنى یاسای باج، قه‌رزەكانى ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كى خێراتر زیادیكردوه‌، تێچووى (سوو) قه‌رزه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاش له‌ ساڵى رابردوودا 1.5 تریلیۆن دۆلار بووه‌.

مایكل بیترسون، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى دامه‌زراوه‌ى "پیتر جى پیتر سون" كه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كى ناحیزبییه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات، ده‌ڵێت: "گه‌یشتن به‌و بارودۆخه‌ى ئێستا و به‌و خێراییه‌، نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دۆخى داراییمان، نه‌ك هه‌ر زۆر خراپه‌، به‌شێوه‌یه‌كى زۆر خێرا دژوار ده‌بێت".  

 

ئا: س.م
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure