بانكى رافیده‌ین فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان له‌ مه‌ترسییه‌ك ئاگادارده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 13/02/2019‌ :: 9108‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بانكى رافیده‌ینى عێراقى داوا لە فەرمانبەران و خانەنشینان دەکات مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكى دیكه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ده‌ڵێن پێشینه‌تان بۆ وه‌رده‌گرن، بەڵکو تەنیا بانکەکەیان ئەو کارە دەکات.


بانكى رافیده‌ینى عێراقى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ تاكه‌ لایه‌نن به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى پێشینه‌ (سلفه‌) به‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌دەن، له‌ رێگه‌ى لقه‌كانى له‌ به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌.

نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى بانكى رافیده‌ین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیكردوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت "تاكه‌ رێگه‌پێدراون به‌ پێدانى پێشینه‌ (سلفه‌) به‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانه‌ى كه‌ له‌ بانكه‌كه‌یان مووچه‌ وه‌رده‌گرن".

بانكى رافیده‌ین هۆشدارى ئه‌وه‌شیداوه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكى دیكه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ده‌ڵێن پێشینه‌تان بۆ وه‌رده‌گرن.

ئا: س.م 

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure