وارشۆ؛ كۆنگره‌ى ئاسایش و ئاشتى له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هەواڵ / جیهان :: 13/02/2019‌ :: 165‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


بڕیاره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بە بەبەشداری 60 وڵات له‌ وارشۆى پایته‌ختى پۆڵه‌ندا، كۆنگره‌ى ئاشتى و ئاسایش له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ له‌سه‌ر داواى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سازده‌كرێت و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.


كۆنگره‌كه‌، جگه‌ له‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و سنوردانان بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئێران، ژماره‌یه‌ك ۆركشۆپ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى گه‌یاندنى كۆمه‌ك یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان، په‌نابه‌ران، چه‌كى بالیستى، قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆر و تاوانى ئه‌لیكترۆنى له‌خۆده‌گرێت.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، پێش ده‌ستپێكردنى كۆنگره‌ى وارشۆ رایگه‌یاند: كۆنگره‌كه‌ بۆ داڕشتن و دامه‌زرندنى هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ بۆ سنوردانان بۆ چالاكییه‌كانى ئێران له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست و قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆر و چه‌ند دۆسێیه‌ى دیكه‌ له‌ ناوچه‌كه‌.

هاوكات ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستینى رایگه‌یاند به‌شدارى كۆنگره‌ى وارشۆ ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ واشنتن به‌نیازه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌ هه‌ندێك له‌ بڕگه‌كانى (مامه‌ڵه‌ى سه‌ده‌) ئاشكرا بكات، كه‌ ئه‌وان به‌ له‌ ناوبردنى مه‌له‌ى فه‌له‌ستینى ده‌زانن.

پێشتریش ئێران له‌ زارى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند: كۆنگره‌ى وارشۆ پێش به‌ستنى شكستى هێناوه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بانگهێشتى تاران نه‌كراوه‌.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure