عەبدولمەهدی: رێگەنادەین بنکەی سەربازی بیانی لە عێراق هەبێت

هەواڵ / عێراق :: 12/02/2019‌ :: 265‌ جار بینراوە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

دواڕۆژ

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: رێگەنادەن بنکەی سەربازی هیچ وڵاتێک لە عێراقدا هەبێت.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (ئەمڕۆ سێشەممە 12ی شوباتی 2019) رایگه‌یاند: نابێت هیچ بنکەیەکی سەربازی بیانی لە عێراقدا هەبێت.

عه‌بدولمه‌هدى وتیشى: "بڕیاری عێراقی سەربەخۆیەوە و لە ژێر کاریگەری هیچ لایەکەدا نییە".

ئه‌و وتانه‌ى سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ له‌میانه‌ى پێشوازیكردنیدا بوو لە پاتریک شاناهانی، وەزیری بەرگری ئەمریکا کرد و به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران تیایدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و شەڕی دژی تیرۆر و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێکراوه‌.

ئاماژه‌شیداوه‌: "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەپەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەمریکا و یارمەتی ئەوان بۆ شەڕی دژی تیرۆر و داعش کرایەوە، پێویستیشە هەردوولا بە رێککەوتنە سەرەکییەکەوە پابەندبن کە شەڕی تیرۆر و یارمەتیدانی هێزە عێراقییەکان و هیچی تر".

بەپێی بەیاننامەکەی نووسینگەی عەبدولمەهدی، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری بەرگری ئەمریکا دڵخۆشی خۆی دەربڕیوە بە هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ عێراق و بەو سەقامگیرییەی پێیگەیشتووە، وتوشیەتی کە هاتووە بەشێوەیەکی راستەوخۆ گوێ لە حکومەتی عێراق بگرێت و سروشت و داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ببینێت. هاوکات جەختیلەوەشکردووەتەوە کە ئەرکی ئەمریکا لە عێراق، شەڕی داعش و مەشقکردنەوە بە هێزە سەربازییەکانی عێراق.

ئا: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure