كۆمسیۆن هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حزبێك په‌سه‌ندده‌كات
هەواڵ / کوردستان :: 12/02/2019 :: 808 جار بینراوە
دواڕۆژ
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ره‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى (هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى).
سایتى فه‌رمى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى شوباتى 2019) له‌سه‌ر زارى رزگار حەمە محێدین، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمسیاران رایگه‌یاند: ئەمڕۆ کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن رەزامەندى نیشاندا لەسەر هەڵوەشاندنەوەى (هاوپەیمانى بۆ دیموکراسى و دادپەروەرى) لەسەر داواى ئەنجومەنى ئیدارەى حزبەکە.
وتیشى: "هەڵوەشاندنەوەى ئەو حزبە بە پشتبەستن بووە بە ماددەى 31ى یاساى حزب و رێکخراوە سیاسیەکان ژمارە 36ى ساڵى 2015 کە تیایدا هاتووه: (هەموو حزبێکى سیاسى مافى خۆهەڵوەشاندنەوەى هەیە بەگوێرەى پەیڕەو)".
له‌سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى رابردووى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و حزبه له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى دامه‌زرێنرا.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح-یش بۆ ناو یه‌كێتى، به‌شێك له به‌رپرس و ئه‌ندامانى ئه‌و حزبه درێژه‌یان به‌كاركردنى خۆیاندا و له كۆنگره‌یه‌كى گشتیدا كه له 9ى تشرینى دووه‌مى 2018 ئه‌نجامیاندا، ناوى حزبه‌كه‌یان بۆ (هاوپه‌یمانى نیشتیمانى) گۆڕى.
ئا: شیروان شه‌ریف