سێ یه‌كی بریتانییه‌كان بڕوایان به‌ بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن نییه‌

هەواڵ / جیهان :: 12/02/2019‌ :: 428‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


راپرسییه‌ك ده‌ریخستووه‌ كه‌ نیوه‌ی خه‌ڵكی بریتانیا دڵنیانین له‌وه‌ی بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن راست بێت. 


په‌ره‌سه‌ندن ئه‌و بیردۆزه‌یه‌ كه‌ له‌ساڵی 1859 له‌لایه‌ن چارلس داروین-ه‌وه‌ له‌ كتێبێكدا به‌ناوی (بنه‌ڕه‌تی چه‌شنه‌كان)دا بڵاوكرایه‌وه‌ و تیایدا باس له‌وه‌ده‌كات بوونه‌وه‌ران وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێستا دروستنه‌كراون، به‌ڵكو به‌هۆی خۆگونجاندنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌كه‌یاندا گۆڕانكارییان به‌سه‌رداهاتووه‌ و په‌ره‌یانسه‌ندووه‌.
 
به‌پێی ئه‌و راپرسییانه‌ی ئه‌نجامدراوه‌، یه‌ك له‌سه‌ر سێی هاووڵاتیانی بریتانیا چارڵس داروینی خاوه‌نی بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن ناناسن. ته‌نانه‌ت دوو له‌سه‌ر سێی به‌شداربووان وێنه‌كه‌ی داروین ناناسنه‌وه‌. نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر ده‌یان هه‌ر نازانن چارلس داروین كێیه‌. حه‌وت له‌ سه‌دیان چارلس داروینیان له‌گه‌ڵ دان براونی نووسه‌ری (كۆدی داڤنشی) تێكه‌ڵكردووه‌. 

گه‌نجانی خوار ته‌مه‌نی 30 ساڵ له‌ گه‌وره‌ساڵانی سه‌روو 60 ساڵ كه‌متر له‌ بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن به‌ئاگان. هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی ئێستا له‌ رابردوو زیاتر بڕوایان به‌ دروستكردنی بوونه‌وه‌رانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ نه‌ك به‌ په‌ره‌سه‌ندن.


پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure