سافى لاى باوكى پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د خوێندوویه‌تى
هەواڵ / که‌لتور :: 12/02/2019 :: 182 جار بینراوە
دواڕۆژ
سافى هیرانى، مسته‌فا كوڕى عه‌بدوڵـڵا كوڕى عه‌لى كوڕى مسته‌فاى هیرانى-یه. ساڵى 1873 له ناوچه‌ى هیرانى خۆشناوه‌تى له‌دایك بووه. له ته‌مه‌نى 14 ساڵییه‌وه ده‌ستى داوه‌ته شیعر نووسین.
شاره‌زایى باشى له زمانه‌كانى كوردى و عه‌ره‌بى و فارسى و توركى-دا هه‌بووه و به هه‌موو ئه‌و زمانانه شیعرى نووسیوه. شیعره‌كانى سافى هیرانى كاریگه‌ریى شاعیرانى پێش خۆیى به‌سه‌ره‌وه بووه به‌تایبه‌ت شاعیره مه‌زنه‌كانى وه‌ك نالى و كوردى.
سافی، سه‌ره‌تای خوێندنی ئایینی لای باوكی ده‌ست پێكردووه، پاشان له ناوچه‌كانى كۆیه و هه‌ولێر و ره‌واندز و سۆران، فهقێیهتیى كردووه و لاى مامۆستایانى ئاینیى به‌ناوبانگى ئه‌وكاته خوێندوویه‌تى. ته‌نانه‌ت بۆ خوێندن و فهقێیهتى چووه‌ته ناوچه‌كانى لاجان و مه‌هاباد له خۆرهه‌ڵاتى كوردستان و ماوه‌یه‌كى زۆریش لاى (قازى عه‌لى) باوكى پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د خوێندوویه‌تى.
له به‌راوردی لاهووت و ناسووت دا، پله و پایه‌ی به‌رزی به‌ده‌ستهێناوه و یه‌كێک بووه له رێزی ئه‌و شاعیره ناسراوانه‌ی كه ته‌سه‌وف و ئه‌ده‌بیان به‌یه‌كه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه، وه‌ك جه‌زیری و حه‌ریق و مه‌حوی. عیشق و ته‌سه‌وف به‌ته‌واوى پێكاویانه.
سافى هیرانى رۆژى١٢ى مانگی شوباتی ساڵی1942 كۆچى دوایى كردووه.