پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بڕیارێکی لەبارەی رێبوار تاڵەبانی دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: 12/02/2019‌ :: 1076‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پاڵپشت بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، پارێزگاری کەرکوک سەرجەم دەسەڵاتەكانی لە رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت، سەندەوەو درایە جەمال مەولود سەرۆكی ئێستای ئەنجومەنەكە.

بەپێٍى نوسراوێك كه‌ واژۆى راكان سەعید جبوری، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەتى له‌سه‌ره‌و ئەمڕۆ 12ی 2ی 2019  ده‌رچووه‌و ئاڕاستەی سەرجەم یەكە ئیداری و ئەنجومەنە خۆجێیەكانی پارێزگاكەی كردووە، هاتووە "بەپشتبەستن بە نوسراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بڕیاردرا سەرجەم دەسەڵاتە كارگێڕی و داراییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە رێبوار تاڵەبانی بسەنرێتەوە و بدرێتە جەمال مەولود".

نوسراوەكە، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری بڕیارەكه‌ رایگه‌یاندوه‌: به‌هۆى دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردن بۆ رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت كە بەهۆیەوە ناتوانێت كارەكانی ئەنجامبدات.

دەقی نوسراوەکە:-


ئا: س.م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure