نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستن.. دۆلار دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 12/02/2019‌ :: 688‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 12ی شوباتى 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زی، هاوكات به‌های تمه‌نیش دابه‌زیوه‌ و لیره‌ى توركیش جێگیرە.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لەسلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 119.950 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.000 دینار بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.000 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.950 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.144.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.150.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.210.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 526 لیره‌.
- دوێنـــێ دووشـــــــــــــــه‌مه‌: 100 دۆلار به‌ 526 لیره‌ بوو.

ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure