هه‌ڵوێستی نوێی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی خاشقچی

هەواڵ / جیهان :: 12/02/2019‌ :: 222‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، هه‌ڵوێستێكی تازه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ده‌رباره‌ی به‌رپرسیاریه‌تی محمد بن سه‌لمان جێنشینی سعوودیه‌ له‌سه‌ر كوشتنی خاشقچی بڵاودەکاتەوەو ده‌ڵێت "پێویسته‌ بن سه‌لمان به‌شێك له‌ به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و كوشتنه‌ هه‌ڵبگرێت". 


رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تى: واشنتن گوشار ده‌خاته‌سه‌ر سعودیه‌ كه‌ لێپرسینه‌وه‌ بكات له‌گه‌ڵ سعود ئه‌لقه‌حتانی راوێژكاری بن سه‌لمان، به‌ڵام تائێستا ریاز ملی بۆ ئه‌و گوشاره‌ نه‌داوه‌.

لێپرسراوێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندوه‌: قه‌حتانی وه‌ك جاران چالاكی هه‌یه‌ و ریاز هێشتا ئه‌و سه‌نته‌ره‌ راگه‌یاندنه‌ی دانه‌خستووه‌ كه‌ قه‌حتانی به‌كاریهێنا بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ راگه‌یاندنكاره‌ سعودیه‌ ئۆپۆسزیۆنه‌كان.

رۆژنامه‌كه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌: هه‌رچه‌نده‌ قه‌حتانی به‌ رواڵه‌ت سه‌فه‌ركردنی لێقه‌ده‌غه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌مدواییه‌ له‌ ئه‌بوزه‌بی بینراوه‌.

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure