هاووڵاتیانی ئیمارات لەسەر ئاستی جیهان یەکەمن

هەواڵ / ئابوری :: 13/02/2019‌ :: 200‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شه‌كردنی ئابووری سیستمی كارگێڕی له‌ ئیمارات، خزمه‌تگوزاریی بانكی له‌و وڵاته‌دا گه‌شه‌سه‌ندنى زۆرى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. 


وه‌زاره‌تی ئابوریی ئیمارات له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكراى كردوه‌، له‌سه‌ر ئاستى جیهان رێژه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی خاوه‌نی ژمێره‌ى بانكین له‌ وڵاته‌ جیاجیاكاندا به‌تێكڕایی 69%یه‌، به‌ڵام له‌ ئیمارات رێژه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 88%. 

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت "93%ی پیاوانی ئه‌و وڵاته‌ و 76%ی ژنان ژمێره‌ى سه‌ربه‌خۆی بانكییان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان".

وه‌زاره‌تی ئابووری ئیمارات رونیكردووه‌ته‌وه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ بانكییه‌كان له‌ رێگه‌ی موبایلی زیره‌كه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی به‌هێزتركردنی سه‌ربه‌خۆی دارایی تاك، جگه‌ له‌ پێشخستنی كه‌رتی بانك و هاندانی پاشه‌كه‌وتكردن.

پ: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure