عێراق نرخى نه‌وتى سوكى به‌سره‌ى بۆ ئاسیا به‌رزده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 12/02/2019‌ :: 226‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


سه‌رچاوه‌یه‌كى كه‌رتى نه‌وتى عێراق ئاشكراى كرد، عێراق نرخى نه‌وتى خاوى به‌سره‌ى سوك، کە له‌ مانگى ئازاردا بۆ ئاسیا هه‌نارده‌ ده‌كرێت، 30 سه‌نت به‌رزكرده‌وه‌. 


ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ى شوبات له‌ زارى سه‌رچاویه‌كى كه‌رتى نه‌وتى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، نرخه‌ نوێیه‌كه‌ زیاتره‌ له‌ ناوه‌ندى نرخه‌كانى عومان و دوبه‌ى كه‌ له‌سه‌ر سه‌كۆى -پلاتس- بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

رۆیته‌رز رونیكردووەتەوە: نه‌وتى خاوى به‌سره‌ قورسیش له‌ هه‌مان مانگ دیارى ده‌كرێت، كه‌ دوو دۆلار و 70 سه‌نت كه‌متره‌ له‌ نرخه‌كانى عومان و دوبه‌ى كه‌ 30 سه‌نت له‌ مانگى پێشووتر زیاتره‌.

هاوكات سامر ئه‌لغه‌زبان، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند: تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى پاڵاوگه‌ى باشور ده‌گاته‌ 280 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا. 

ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure