وەزارەتی دارایی ئاگادارییەک ئاڕاستەی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 12/02/2019‌ :: 36034‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، له‌ گشتاندنێكدا کە وێنەیەکی لاى (دواڕۆژ)ـە و واژوی رێباز محەمەد حه‌ملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، لە دواین بەروار بۆ داخستنی ژمێره‌ی کۆتایی ساڵی 2018 وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت ئاگادار دەکاتەوە.


له‌ گشتاندنه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى دارایی لەبارەی ژمێرەی کۆتایی ساڵی 2018 ئاگاداریان دەکاتەوە کە  31/5/2019، دواین بەروارە بۆ داخستنی ژمێره‌ی کۆتایی ساڵی 2018، بۆیە پێویستە پەلەبکرێت لە یەکلاکردنەوەی پێشینەکان و ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە لەکاتی خۆی و بێ دواکەوتن.

وەزارەتی دارایی رونیکردووەتەوە: لە ئەگەری هەر دواکەوتنێک فەرمانگە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەری ژمێریاری و ژمێریار بەرپرس دەبێت.

ده‌قى نوسراوه‌كه‌:



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure