په‌رله‌مانتارێكی شیعە له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك هۆشداری دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 12/02/2019‌ :: 305‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ

په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى ( البنا‌‌ ‌و ) له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك هۆشداری دەدات و پێیوایه‌ ئه‌و كاره‌ به‌واتاى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌م و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنى سه‌پاندنى یاسایه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵى كردوویه‌تى.


مه‌نسور بعێجى، په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ( البنا‌‌‌ ‌و ) له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ى شوبات، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "پارێزگاى كه‌ركوك واته‌ عێراقى بچووكراوه‌، كه‌ هه‌موو تایه‌فه‌ و پێكهاته‌كانى تێدایه‌، پێویسته‌ ئیداره‌ى ئه‌و شاره‌ و سه‌پاندنى ئاسایش له‌و پارێزگایه‌، له‌ رێگه‌ى حكومه‌تى فیدراڵییه‌وه‌ بكرێت، چونكه‌ ئه‌و پارێزگایه‌ به‌شێك نییه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، حكومه‌تى هه‌رێمیش ئه‌وه‌ باش ده‌زانێت".

ئه‌و پاره‌له‌مانتاره‌ رونیشكردوه‌ته‌وه: گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك، به‌ له‌ناوبردنى و له‌باربردنى ئۆپراسیۆنى سه‌پاندنى یاسا و بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌ فیدراڵییه‌كانه‌ له‌و پارێزگایه‌، كه‌ دواى پرۆسه‌ى ریفراندۆمه‌ ناده‌ستورییه‌كه‌ له‌و پارێزگایه‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ دواتر به‌هۆیه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و یاساى فیدراڵى تێدا سه‌پێنرا، گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ واته‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌م.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بڕگه‌كانى ده‌ستور باس له‌ به‌ڕێوه‌بردنى كه‌ركوك ده‌كات، له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵییه‌وه‌، دوور له‌ حیزب و پێكهاته‌كان، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ رێككه‌وتنه‌ نهێنییه‌كان دووره‌په‌رێزى بكرێت، كه‌ دووباره‌ پارێزگاى كه‌ركوك و هه‌ندێك ناوچه‌ى تر راده‌ستى هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ كارێكى نایاسایى و ناده‌ستوورییه‌، ناشكرێت قبوڵبكرێت.

پ: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure