له‌باره‌ى سێ پرس
پارتی بۆچوونی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جیاوازه‌

هەواڵ / کوردستان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 206‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال

سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: ئەوان بەشێوەیەكی جیاواز لە پاكێجەكانی حكومەتی نوێی هەرێم و حكومەتی عێراق و پارێزگای كەركوك دەڕوانن و بۆچوونیان لە گەڵ یەکێتی جیاوازە.


عارف تەیفور، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی- هەڵەبجە لە میانەی سەردانی بۆ كونسوڵگەری سلێمانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یادی 40 ساڵەی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی، بەمیدیاكارانی راگەیاند: یەكێتی نیشتمانی كوردستان لای خۆیانەوە داوای یەك پاكێجی دەكات بۆ دۆسیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و كەركوك، بەڵام ئەوان ئەو دۆسیانەیان بەیەكەوە نەبەستووه‌تەوە، بەڵكو كێشەی هەرێم و بەغدا و كەركوك لێكجیاوازن.

هەفتەیەك لەمەوبەر لە كۆبوونەوەی باڵای پارتی و یەكێتی بڕیاردرا رۆژی 18ی شوبات دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجامبدرێت.

عارف تەیفور ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ یەكێتی بۆ كۆبوونەوەی رۆژی 18ی شوباتی 2019ی پەرلەمانی كوردستان رێككەوتوون كە تێیدا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

بۆ بەشداربوونی كۆمەڵی ئیسلامیش لە حكومەتی نوێی هەرێم، ئەو سەركردەیەی پارتی روونیكرده‌وه‌: كۆمەڵ بەوپێیەی حەوت كورسی لە پەرلەمانی كوردستان هەیە، ئەگەر ئاره‌زوویان هەبێت مافی خۆیانە بەشداری حكومەت بكەن و ئەوانیش پێخۆشحاڵ دەبن".   

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure