له‌باره‌ی پاشەكەوتی مووچە دوو پێشنیار درایه‌ حكومەتی هه‌رێم

هەواڵ / کوردستان :: 12/02/2019‌ :: 16475‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوو پێشنیاری بۆ پاشەكەوتی مووچە و كێشەی قەرزی نیشتەجێی هاووڵاتیان پێشكەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.


بەیانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، دواتریش دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاری كۆبوونەوەكەیان خستەڕوو.

ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بۆ دیاریكردنی بڕی پاشەكەوتی مووچه‌ی فەرمانبەران، داوایان كردووە سیستمی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری دەستپێبكاتەوە تا بتوانرێت هەژماری بانكی بۆ مووچەی مووچەخۆران بكرێتەوەو بڕی پاشەكەوتی مووچەش راستەوخۆ بچێتە سەر هەژمارەكە، بۆ ئەوەی مووچەخۆران لەو بڕەیان دڵنیابن و حكومەتیش بزانێت چەند قەرزارە.

سەبارەت بە كێشەی قەرزی نیشتەجێی هاووڵاتیانیش، ناوبراو روونیكردەوە: قەرزی نیشتەجێی هاوڵاتیانیش كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە كەڵەكە بووە یان كەفیلەكانیان كە مووچەخۆر بوون نەیانتوانیوە قەرزەكە بۆ حكومەت بگێڕنەوە، حكومەت بڕیارێكی دەركردبوو بە گێڕانەوەی هەموو قیستەكان، سەڕەرای ئەوەش قیستەكانیان غەرامەشی چووه‌تەسەر، وەكو ئەنجومەن داوایان كردووە مامەڵەی یاسایی دژی ئەو هاووڵاتییانە رابگیرێت تا حكومەت دەتوانێت كێشەی شایستە داراییەكان چارەسەر دەكات.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure