دواڕۆژ
كۆمپانیایه‌كى توێژینه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆربه‌ى بانكه ناوهندییهكانى وڵاتان روویان له كڕینى زێر كردوه و له كۆتایی جه‌نگى جیهانی دووهههمهوه، بهورێژهیه زێڕ نهكڕدراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى زۆربوونى مه‌ترسییه جیوسیاسییهكان و به‌هێزى به‌هاى دۆلار.
كۆمپانیاى "برنشتاین" بۆ توێژینه‌وه له راپۆرتێكدا كه رایگه‌یاندووه: كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر وایكردوه كه زۆربه‌ى بانكه‌كان روو له كانزاى زه‌رد بكه‌ن، له ناویاندا مه‌ترسییه جیۆسیاسییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانى په‌یوه‌ست به قه‌رزى حكومه‌ته‌كان و بابه‌ته‌كانى خستنه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به‌وه‌ى كه كڕینى زێر له سه‌رمایه‌گوزارییانه كه باشترین داهاتى هه‌یه.
كۆمپانیاكه له نامه‌یه‌كدا بۆ هاوبه‌شه‌كانى رونیكردووهتهوه: كه زۆربه‌ى بانكه ناوه‌ندییه‌كان روویان له كڕینى زێڕ كردوه، له دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه بهورێژهیه زێر نهكڕدراوه.
برینشتاین پێشبینى ئه‌وه‌شی كردوه كه خواست له‌سه‌ر زێڕ زیاد ده‌كات، له‌كاتێكدا خستنه‌ڕووى فرۆشى زێڕ سنوردار ده‌بێت، ئه‌وه‌ش وایكردوه كه بانكه ناوه‌ندییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ران زێرى زیاتر بكڕن.
ئا: س.م
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد