ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و كۆمه‌ڵ ئاشكراكرا

هەواڵ / کوردستانی :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1108‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆتاییهات و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكراكرا.


دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا رایگه‌یاند: : په‌یوه‌ندییه‌كى مێژووییمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌یه‌.

مه‌حمود محه‌مه‌د وتیشی "دواكه‌وتووین له‌پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ و هه‌وڵ هه‌یه‌ رۆژی 18ی مانگ رێككاری یاسایی ده‌ستپێبكات و ئێستا له‌قۆناغی دروستكردنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانداین".

باسی له‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئێجگار له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن، ده‌ڵێت "له‌قۆناغی كۆتایی رێككه‌وتنداین له‌باره‌ى پرسی پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى هه‌رێم".

هاوكات رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی ره‌سمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجامدا و نیه‌ت و ئیراده‌ هه‌یه‌ بۆ باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی و به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ش ده‌كه‌ین.

وتیشى "پرسی به‌شداریی یان ئۆپۆزسیۆنبوونمان تائێستا ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه‌و دوای كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتوو به‌رچاوڕوونیی زیاترمان ده‌بێت".

 

مەحمود محەمەد ئەوەشی خستەڕوو: قبوڵكراو نییە حیزبێك لەناو حكومەتدا بێت و ئۆپۆزسیۆنیش بێت، بەجۆرێك تا ئەو شوێنە لەگەڵ حكومەت بێت كە خۆی پێیباشە و دوای ئەوە ركابەرایەتیی بكات.

ئەوەشی خستەڕوو: ئامادەكردنی رەشنووسی رێككەوتنی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەقۆناغەكانی كۆتاییدایە.

ئا: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure