مه‌سرور بارزانى به‌ پێنج قۆناغ ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 369‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


مانشێت و ناونیشانى  بابه‌ته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانى به‌شێك له‌  رۆژنامه‌ كودییه‌كانى ئه‌مڕۆ ( سێشه‌ممه‌ 12ى شوباتى 2019) 

كوردستانى نوێ: 
- ره‌شنووسى رێككه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى له‌ قۆناغى كۆتاییدایه‌
- ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامى سلێمانى: به‌هۆى به‌دواداچوون و چاودێریى به‌رده‌وامى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ى فه‌رمانگه‌كان ده‌یكه‌ن، سلێمانى له‌سه‌ر ئاستى عیراق و هه‌رێم یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ هه‌ره‌ پاكه‌كان له‌ڕووى پێداویستیى خۆراكه‌وه‌
 * رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ى 32 لیژنه‌ى جیاوازه‌وه‌ چاودێریى هه‌موو شوێنه‌كان ده‌كرێت
- پاپاى ڤاتیكان له‌ ئیماراته‌وه‌ داواى راگرتنى جه‌نگ ده‌كات له‌ یه‌مه‌ن
 *پاراستنى ئازادییه‌ ئاینییه‌كان به‌ پێویست داده‌نێت
- كه‌ركوك، كورد مێژووى ئه‌ده‌بیاتى سینه‌ما و شانۆ و دراماى دامه‌زراند

خه‌بات:
- گوته‌بێژى پارتى: بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه‌ سیاسییه‌كه‌ى نێوانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆده‌بینه‌وه‌
- پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنى خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان
- ئه‌مریكا و لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى سوورن له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌
- ناتانیاهۆ: یه‌كه‌م ته‌وه‌رى گفتوگۆكانى كۆبوونه‌وه‌ى وارشۆ له‌سه‌ر ئێران ده‌بێت
- حه‌سه‌ن رۆحانى: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ به‌رهه‌مهێنانى مووشه‌ك
- باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا چه‌ند شوێنێكى سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه‌
- به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر: لیژنه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كى بێ مۆڵه‌تدا ده‌گرن

زه‌مه‌ن:
- زه‌مه‌ن پۆسته‌كانى پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئاشكرا ده‌كات
- مه‌سرور بارزانى به‌ پێنج قۆناغ ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران
- ئه‌نجومه‌نى نوێى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ (13) ئه‌ندام پێكدێت
- كاندیدى شاره‌وانى گه‌وره‌ى ئامه‌د بۆ (زه‌مه‌ن): شاره‌وانى گه‌وره‌ى ئامه‌د به‌ده‌ستده‌هێنینه‌وه‌
- داعشه‌ بیانییه‌كانى لاى (هه‌سه‌ده‌) راده‌ستى وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌
 * ساڵح موسلیم بۆ (زه‌مه‌ن): داوا ده‌كه‌ین وڵاته‌كانیان وه‌ریانبگرنه‌وه‌ و دادگاییان بكه‌ن
- ئه‌وروپا له‌ مه‌ترسیدایه‌ .. نامه‌ى كراوه‌ى 30 فه‌یله‌سوف و نووسه‌رى به‌ناوبانگ
- تاڤگه‌ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ بۆ (زه‌مه‌ن): 600 تاوانبار ته‌سلیم به‌ یاسا نه‌كراوه‌
- دڵشاد مه‌جید: وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێویستى به‌ دامه‌زراندنى (10) هه‌زار مامۆستا هه‌یه‌
 * ساڵانه‌ له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ (2 بۆ 3) هه‌زار مامۆستا دوورده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌ پیشه‌كه‌ى خۆیان

هه‌ولێر:
- وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و نوێنه‌رى هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش كۆبوونه‌وه‌
- توركمانه‌كان له‌ كابینه‌ى نوێ به‌شدارى ده‌كه‌ن
- 27 منداڵى رووس كه‌ هاتبوونه‌ نێو داعش، به‌ فڕۆكه‌یه‌ك له‌ به‌غداوه‌ بۆ رووسیا گواسترانه‌وه‌
- سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى موسڵ: تائێستا له‌ شنگال 76 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌
- رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌ڵمانى: ژماره‌ى موشه‌كه‌ كروزه‌كانى روسیا زۆر زیاترن له‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرا
- توركیا خۆى ئاماده‌ ده‌كات بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكى ترى دژى گوله‌نییه‌كان

باس:
- به‌شێك له‌ پارته‌ شیعه‌كان ده‌یانه‌وێ به‌ یاسا رێككه‌وتنى ئه‌مریكا و عێراق هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌
- 2000 ئێسك و پرووسكى ئه‌نفاكراوى دهۆك له‌ موسڵه‌وه‌ نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌
- مۆزه‌خانه‌ى به‌رد له‌ قه‌ڵاى هه‌ولێر .. به‌رد و گه‌وهه‌ر و هێلكه‌ى دایناسۆر و چه‌ندین ئاژه‌ڵى به‌ به‌ردبووى تێدایه‌






  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure