کارنامەی دانیشتنەکەی 18ی شوباتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راگەیەنرا

هەواڵ / کوردستان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 184‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەوەکالەت کارنامەی دانیشتنەکەی رۆژی 18ی شوباتی راگەیاند کە پێشتر لەلایەن مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتییەوە بڕیاری لەسەردرابوو.


بەپێی کارنامەکە کە دەستی دواڕۆژ کەوتوە: لەدانیشتنەکەدا بەتەنیا تاووتوێی دۆخی ئەمنی و ئیداری پاریزگای کەرکوک دەکرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە: کە لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بانگهێشتنامەکە ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن دەکرێت.

پێشتر لەڕاپۆرتێکی دواڕۆژدا هەریەک لە کوتلەی عەرەبی و تورکمانی رەتیانکردەوە بەشداری دانیشتنەکە بکەن و بەنایاساییش لەقەڵمیاندا، بەوپێیەی لەشاری هەولێر ئەنجامدەدرێت.

محەمەد کەمال، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەدواڕۆژی وت: "ئەگەر 21 ئەندامی لیستی برایەتی ئامادەی دانیشتنەکەبن ئەوا رێژەی یاسایی تەواودەبێت".

پ: چ. ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure