دوێنێ ژنبراكه‌ى به‌ چه‌قۆ كوشت و ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: 12/02/2019‌ :: 1518‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


 ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 12ى شوباتی 2019) پۆلیسی سلێمانى كه‌سێكى ده‌ستگیركرد كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ى دوێنێ دووشه‌ممه‌ ژنبرایه‌كى خۆى به‌ چه‌قۆ كوشتووه‌.


 له‌ڕاگه‌یەنراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد: كه‌ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی ژنبراكه‌ی.

 له‌به‌شێكى دیکەى راگه‌یەنراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "شه‌وی ڕابردوو هاووڵاتییه‌ك به‌چه‌قۆ كوژرا، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ كرا و دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه‌سێك ده‌ستگیربكرێت كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی ژنبراكه‌ی" .

باس لەوەشکراوە: له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه‌ كوردی رۆژئاواى كوردستانه‌، به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه‌.

 

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure