ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ی نێوان هەرێم و وڵاتان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 12/02/2019‌ :: 254‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاروباره‌كانی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌وروپی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، ده‌شڵێت: "ساڵانه‌ سێ ملیار دینار داهاتیان له‌ پۆسته‌ ده‌ستده‌كه‌وێت.

به‌هۆی بڕیارێكی حكومه‌تی عێراقی، ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێك و شه‌ش مانگه‌ كاره‌كانی ئالوگۆڕی پۆسته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌وروپی وه‌ستاوه‌.

ئومێد ساڵح، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌ر له‌ ساڵێك و شه‌ش مانگ حكومه‌تی عێراقی بڕیاریدا بە راگرتنی كاره‌كانی پۆسته‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم، به‌ڵام دوای چه‌ندین دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاره‌كانی پۆسته‌ و گه‌یاندن ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ وتیشی: "ساڵانه‌ بڕی 500 ملیۆن دینارمان پێویسته‌ بۆ كاره‌كانی پول و پۆسته‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا داهاتی یه‌ك ساڵی پۆسته‌ و گه‌یاندن سێ ملیار دیناره‌".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure