سۆسیالیست: به‌شداربین یان نا پشتیوانی له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ین

هەواڵ / کوردستان :: 12/02/2019‌ :: 140‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى حیزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەوان بەشدار بن یان نا پشتیوانى لەحکومەتى هەرێم دەکەن.

ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 12ی شوباتی 2019) شاندێكی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیان كرد. 

دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هێمن عەبدوڵا، ئەندامى مه‌كته‌بی سیاسی حیزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان لەبارەى کۆبونەوەیان لەگەڵ شاندى مەکتەبى سیاسى پارتى لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ له‌گه‌ڵ شاندى مەکتەبى سیاسى پارتى گفتوگۆیان كردوه‌ لەبارەى کۆبونەوەى رۆژى 18ى شوبات کە بڕیارە پەرلەمان کۆببێتەوە.

وتیشى: "گفتوگۆمان له‌باره‌ی پێکهێنانى حکومەت كردوه‌ و پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغداش یەکێکى تر بووه‌ لەتەوەرى گفتوگۆکان".

سەبارەت بە بەشداریكردنیشیان لەحکومەت ئەوەى خستەڕوو: ئێمە پێمانباشە حکومەت پێکبهێنرێت و لەکۆبونەوەى سەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسى بڕیار دەدەین بەشدار دەبین لەحکومەت یان نا، بەڵام ئێمە پشتیوانى لەحکومەت دەکەین ئەگەر بەشداریش نه‌بین.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە