ڤیدیۆ: رێكخراوێك چه‌ندین پشیله‌ و سه‌گی سه‌رشه‌قامه‌كان له‌خۆی ده‌گرێت

هەواڵ / ڤیدیۆ :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 162‌ جار بینراوە

تاگ :: ڤیدیۆ

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

رێخراوێكی تایبه‌ت به‌ چاودێری و پاراستنی ئاژه‌ڵان له‌ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك سه‌گ و پشیله‌ی سه‌رشه‌قامه‌كانی داڵده‌داوه‌ و رۆژانه‌ خواردنی تایبه‌تیان بۆ دابینده‌كات. 

رێكخراوی چاودێرانی ئاژه‌ڵانی كوردستان مۆڵه‌تی رەسمی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه‌ و ئۆفیسی سه‌ره‌كی له‌ شاری هه‌ولێره‌، ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ به‌خێوده‌كه‌ن كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن و بێخاوه‌نن. 

ئه‌م رێكخراوه‌ 30 ئه‌ندامی خۆبه‌خشی له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه‌ و یه‌كه‌مین رێكخراوی پاراستنی ئاژه‌ڵانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئۆفیسی به‌ رەسمی كردۆته‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا 15 سه‌گ و 30 پشیله‌ی له‌خۆگرتووه‌ و رۆژانه‌ خۆراكی تایبه‌ت به‌ ئاژه‌ڵانیان پێده‌دات. 

محه‌مه‌د خۆشناو، سه‌رۆكی رێكخراوی چاودێرانی ئاژه‌ڵانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: جگه‌ له‌ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كان له‌ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه‌ چاودێری ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ ده‌كه‌ن و پزیشكی خۆبه‌خشیان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كاتێك یه‌كێك له‌ سه‌گه‌كان یاخود پشیله‌كان نه‌خۆش بكه‌ون چاره‌سه‌ری ڤێتێرنه‌رییان بۆ ده‌كه‌ن و ده‌رمانی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری ئاژه‌ڵانیان پێده‌ده‌ن. 

وتیشی: "ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌ده‌نه‌ سه‌گ و پشیله‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی خێرخوازه‌وه‌ بۆیان دابینده‌كرێت".

 

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure