ساڵانە لەهەرێم دەیان هەزار کەس پاسپۆرت دەردەهێنن

هەواڵ / کوردستان :: 12/02/2019‌ :: 288‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
 
بڕیاروایه‌ (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی شوباتی 2019)، دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیكه‌ی پاسپۆرت له‌ سلێمانی و رانیه‌ بكرێنه‌وه‌، وته‌بێژی رەگەزنامەی هەرێمیش دەڵێت: "ساڵانه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار پاسپۆرت له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌هێنرێت".


له‌هه‌رێمی كوردستان سێ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی و سێ نوسینگه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت هه‌یه‌. 

كه‌یفی عومه‌ر، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ردوو نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی و رانییه‌ به‌ رەسمی ده‌كرێنه‌وه‌ و هاووڵاتیان ده‌توانن مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له‌و دوو شوێنه‌ ده‌ستپێبكه‌ن.

وتیشی: "كارمان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ له‌ قه‌زای سۆرانیش نوسینگه‌یه‌كی دیکەی ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكه‌ینه‌وه‌". 

سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرتیش وته‌بێژی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 400 هه‌زار كه‌س پاسپۆرتیان ده‌رهێناوه‌ و له‌ ئێستاشدا خه‌ڵك زیاتر له‌ ساڵانی پێشوو پاسپۆرت ده‌رده‌هێنن ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامدانی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌یه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure