دواڕۆژ
رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی نهێنى ئه‌و هه‌وڵى كوده‌تایه ئاشكراده‌كات كه به‌سه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، سه‌رۆكى گروپى داعشدا دراوه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌وڵى كوشتنى به‌غدادى دراوه و ماوه‌ى دوو رۆژ شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه له ناوچه‌یه‌كى سوریا و كوژراوێكى زۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
مارتن چوڵۆڤی، په‌یامنێرى ئه‌و رۆژنامه‌یه دیدارى له‌گه‌ڵ شایه‌تحاڵێكى ئه‌و رووداوه ئه‌نجامداوه و راستییه‌كانی ئاشكرا كردوه.
شایه‌تحاڵه‌كه كه ناوی جومعه حه‌مادی حهمدانه و ته‌مه‌نی 53 ساڵه ده‌ڵێت: "كوده‌تاكه چه‌كداره بیانییه‌كانی ناو داعش ئه‌نجامیانداوه و دژی پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی وه‌ستاونه‌ته‌وه، شه‌ڕه‌كه له ناوچه‌ی كشمهی نزیك شارۆچكه‌ی باغوز له سوریا روویداوه، ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام كوده‌تاكه سه‌ری نه‌گرتووه له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌كداره بیانییه‌كان له شه‌ڕه‌كه‌دا شكاون و هه‌موویان كوژراون".
جومعه ده‌شڵێت: "له مانگی ئه‌یلولی 2018دا به‌چاوه‌كانی خۆم ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیم بینی، ئه‌و له ناوچه‌ى كشمه بوو چه‌كداره بیانییه‌كان ویستیان ده‌ستگیری بكه‌ن، به‌ڵام بوو به شه‌ڕێكی قورس، له‌ژێر ماڵه‌كاندا تونێلیان لێدابوو، له‌شه‌ڕه‌كه‌دا كوژراوێكی زۆر هه‌بوو كه زۆربه‌یان تونسی بوون".
به‌پێی قسه‌كانی جومعه، دوای شه‌ڕه‌كه به‌غدادی كشمهی به‌جێهێشتووه و چووه بۆ باغوز و ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌وێ ماوه‌ته‌وه و پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی پاراستوویانه، دواتر له‌وێش هه‌ڵاتووه.
وه‌رگێڕانی: هونه‌ر كه‌مال
پێداچوونه‌وه:هـ.ق