نرخى دراوه‌كان به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 12/02/2019‌ :: 90‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

(ئه‌مڕۆ 12ی شوباتی 2019) له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار نزمبوەوە.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی بە دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد بە دوێنێ نرخی دۆلار نزمبوەوە و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار دینار. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار دینار. 
100 پاوه‌ن بە 155 هەزار دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 600 دینار.
100 لیرە بە 23 هەزار دینار.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 100 دینار. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار و 500 دینار. 
100 پاوه‌ن بە 154 هەزار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 750 دینار.
100 لیرە بە 23 هەزار دینار.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure