ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌مه‌رج رێگه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ى راژه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 12/02/2019‌ :: 17653‌ جار بینراوە
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ گشتاندنێكیدا بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان چوار مه‌رجى داناوه‌ به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى راژه‌ى فه‌رمانبه‌ران تاوه‌كو قۆناغى دووه‌مى پڕۆسه‌ى بایۆمه‌ترى كۆتایى پێدێت.


دواى ئه‌وه‌ى بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە 16ی ساڵی 2016، گواستنەوەی فەرمانبەران لەنێوان دامودەزگاکان راگیرا، به‌هۆكارى ده‌ستكردن به‌ سیستمى بایۆمه‌ترى و رێکخستن و پێداچوونەوە بە میلاكاتى دامودەزگاکانی حكومه‌تى ھەرێمی کوردستان، له‌ ئێستادا به‌پێى بڕیارێكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم، گواستنه‌وه‌ى راژه‌ به‌شێوه‌یه‌كى مه‌رجدار و دیاریكراو كراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى دوو نوسراوى جیاواز سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ ژماره‌ (1234) كه‌ له‌ مانگى كانونى دووه‌م ده‌رچووه‌، تیایدا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌ گواستنه‌وه‌ى راژه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كى مه‌رجدار ده‌كرێته‌وه‌ تاوه‌كو قۆناغى دووه‌مى پڕۆسه‌ى بایۆمه‌ترى میلاكى وه‌زاره‌ته‌كان رێكده‌خرێته‌وه‌.

به‌پێى نوسراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ تیایدا وه‌ڵامى داواكارى چه‌ند وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌كى سه‌ر به‌حكومه‌ت دراوه‌ته‌وه‌، چه‌ند مه‌رجێك بۆ گواستنه‌وه‌ى راژه‌ى فه‌رمانبه‌ران دانراوه‌:

1. گواستنه‌وه‌ى راژه‌ له‌ وه‌زاره‌تێك بۆ وه‌زاره‌تێكى دیكه‌، یاخود له‌ فه‌رمانگه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانگه‌یه‌كى دیكه‌ كه‌ یه‌كه‌ى ژمێریان جیاوازه‌، ته‌نها بۆ ئه‌و شوێنانه‌ ده‌بێت كه‌ میلاكی پێویستیان نییه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیره‌كان ده‌بێت.

2. ده‌كرێت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان گواستنه‌وه‌ى راژه‌ به‌شێوه‌ى ته‌نسیب ئه‌نجامبده‌ن، له‌ چوارچێوه‌ى رێنماییه‌كانى گواستنه‌وه‌ى راژه به‌شێوازى ته‌نسیب.

3. ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ بۆ چه‌ند وه‌زاره‌تێكى وه‌كو خوێندنى باڵا و سامانه‌ سروشتییه‌كان نابێت، هه‌روه‌ها ئه‌و داموده‌زگایانه‌ش ناگرێته‌وه‌ كه‌ خۆیان كه‌مى میلاكیان هه‌یه‌.

4. له‌ گواستنه‌وه‌ى راژه‌دا ره‌چاوى پسپۆڕى و بڕوانامه‌ ده‌كرێت، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ فه‌رمانبه‌رى بۆ ده‌گوازرێته‌وه‌.

پ: چ. ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure