وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە عێراق

هەواڵ / عێراق :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 279‌ جار بینراوە
پاتریک شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

(ئەمڕۆ 12ی شوباتی 2019) وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

پاتریک شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

کەناڵی (ئەلعەرەبیە) ئاماژەی بەوەداوە کە سەردانی وەزیرەکەی ئەمریکا بۆ کۆبونەوەیە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی شوبات، به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته‌ به‌غدا.
پاتریك شاناهان سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئاینده‌ی سوپایه‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق.

رۆیته‌زر ئاشكراشیكردووه‌، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دوای لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ دێت سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عێراق بۆ چاودێریكردنی ئێران.

 وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌ سه‌ردانه‌دا ده‌یه‌وێت، گفتوگۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا بكات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ عێراقییه‌كان، له‌ناویاندا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆیته‌رز، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت، به‌ رۆژنامه‌نووسانی هاوگه‌شته‌كه‌ی وتووه‌ ”ئێمه‌ له‌ عێراقین بۆ پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی عێراق، بونیاتنانه‌وه‌ی تواناكانی عێراق، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دایه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure