نهێنى نوێ له‌سه‌ر هه‌ڵاتنى خێزانه‌كه‌ى سه‌دام حسێن ئاشكرابوو

هەواڵ / عێراق :: 12/02/2019‌ :: 18412‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ


حه‌ریر حسێن كامیل، كچه‌زاى سه‌دام حسێن سه‌رۆكى رژێمى پێشوى به‌عس نهێنى باسنه‌كراو له‌باره‌ى چۆنێتى هه‌ڵاتنیان بۆ ئوردن ئاشكراده‌كات كاتێك له‌ساڵى 2003 رژێمى پێشوو له‌ كه‌وتن نزیك بوەوه‌ و هێزه‌كانى ئه‌مریكا هاتنه‌ عێراقه‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌وه‌ى بچنه‌ ئوردن چوونه‌ته‌ خاكى وڵاتێكى تره‌وه‌ و یه‌كێك له‌ وڵاتانى ئه‌وروپاش به‌مه‌رج ئاماده‌بووه‌ پێشوازییان لێبكات.


 ئه‌و ده‌ڵێت: "كێشه‌ ئه‌وه‌بوو هیچمان پاسپۆرتى عێراقیمان پێنه‌بووـ ئوردن و قه‌ته‌ر پێیانوتین كه‌ده‌بێت پاسپۆرتمان پێبێت".

 ئه‌و كچه‌زایه‌ى سه‌دام حسێن كه‌ ته‌مه‌نى 32 ساڵه‌ به‌ سایتى سپوتنیكى روسی راگه‌یاندووه‌: كه‌ كاتێك هێزه‌كانى ئه‌مریكا هاتنه‌ ناو عێراقه‌وه‌  ئه‌وان ده‌ستیان كردوه‌ به‌ هه‌ڵاتن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سێ كچه‌كه‌ى سه‌دام به‌جیا منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵدا بووه‌.

حه‌ریر ده‌ڵێت: "به‌شه‌و عێراقمان به‌جێهێشت، له‌پاش ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌مان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو كچه‌ گه‌وره‌كه‌ى سه‌دام (ره‌غد و ره‌نا) له‌  شارى موسڵن، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنور به‌پێ رۆشتین تا گه‌یشتینه‌ سنورى سوریا و ترسی ئه‌وه‌شمان هه‌بوو سوپاى سوریا ته‌قه‌مان لێبكات، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌ ناوخاكى سوریا بوین تا ئه‌و كاته‌ى داوه‌تنامه‌ى میوانداریمان بۆ هات له‌لایه‌ن ئوردنه‌وه‌".
  
حه‌ریر حسێن كامیل ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: كه‌ به‌ر له‌وه‌ى بچنه‌ ئوردن بریتانیا پێشنیارى كردووه‌ كه‌ به‌مه‌رج پێشوازییان لێبكات كه‌ مه‌رجه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه‌ هیچ چالاكییه‌كى سیاسییان نه‌بێت له‌ ناو خاكه‌كه‌یدا.

به‌وته‌ى ئه‌و كچه‌زایه‌ى سه‌دام و دواتر له‌ ئوردن پاسپۆرتێكى عه‌ره‌بییان پێداون و تائێستاش نه‌یانتوانیوه‌ پاسپۆرتى عێراقى به‌ده‌ستبهێننه‌وه‌ و له‌و كاته‌ى چوونه‌ته‌ ئوردن خانویه‌ك و مووچه‌یه‌كى مانگانه‌یان پێده‌درێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر كام له‌ كچه‌زاكانى سه‌دام ژیانى هاوسه‌رگیرى پێكبهێنن یان بچنه‌ وڵاتێكى تر  ئوردن مووچه‌كانیان ده‌بڕێت".

 

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure