ئه‌مڕۆ پارتی له‌گه‌ڵ دوولایه‌ن كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 225‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 12ى شوباتى 2019) شاندى پارتى دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌ كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان و حیزبى سۆسیالیست بكات و له‌گه‌ڵیان كۆببێته‌وه‌ كه‌ ئامانج لێى تاووتوێى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێم و دانیشتنى داهاتوى په‌رله‌مانى كوردستانه‌.    


حه‌سه‌ن بابه‌كر، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵ به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شاندی باڵای ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌ و ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانه‌.

هاوكات عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی فراكسیۆنی سۆسیالیست له‌په‌رله‌مان كوردستان به‌ دواڕۆژى وت: "پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شاندی پارتی سه‌ردانی حیزبی سۆسیالیست ده‌كات له‌ هه‌ولێر و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و دانیشتنی 18ی شوباتی په‌رله‌مانی كوردستان پرسی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان ده‌بێت".

 

پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure