زمانى چاو له‌ قه‌ڵاى هه‌ولێره‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 12/02/2019‌ :: 163‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


له‌سه‌ر قه‌ڵاى دێرینى هه‌ولێر و به‌ دیاریكراوى له‌ سه‌نته‌رى رۆشنبیریى قه‌ڵا-دا، پێشانگه‌یه‌كى سێ رۆژه‌ به‌ناونیشانى (زمانى چاو) بۆ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندى فۆتۆگرافه‌ر ده‌كرێته‌وه‌.


پێشانگه‌ى فۆتۆگرافى زمانى چاو، له‌لایه‌ن ناوه‌ندى كانى و به‌ هه‌مئاهه‌نگى كۆمسیۆنى باڵاى بووژانه‌وه‌ى قه‌ڵا، بۆ فۆتۆگرافه‌ران (ئازا یوسف، یوسف حه‌مه‌ڕه‌شید، تارا قادر، چۆلى فایه‌ق و فریاد نانه‌كه‌لى) كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ریه‌كه‌یان به‌ 9 وێنه‌ى فۆتۆگرافى به‌شدارییان تێداكردووه‌.

پێشانگه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 10ى به‌یانیى هه‌ر سێ رۆژى 11 و 12 و 13ى شوبات، هه‌تا ئێواره‌ كراوه‌ده‌بێت. 




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure