دواڕۆژ ده‌قى ره‌شنووسى رێكکه‌وتننامه‌ى پارتى و یه‌كێتیى بڵاوده‌كاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 12/02/2019‌ :: 1387‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ره‌شنووسێكى 18 خاڵییان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنى سیاسى نێوانیان بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ ئاماده‌كردوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى (سێشه‌ممه‌ی رابردوو 5ى شوبات)، شاندى باڵاى پارتى و یه‌كێتیى لیژنه‌یه‌كیان به‌ مه‌به‌ستى نوسینه‌وه‌ى رێككه‌وتنى سیاسى نێوانیان راسپارد.

ئه‌و رێكکه‌وتنه‌ سیاسییه‌ى كه‌ بڕیاره‌ له‌ نێوان پارتى و یه‌كێتى واژۆبكرێت بۆ ماوه‌ى چوارساڵه‌ به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى ئاماده‌كراوه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى باس له‌ رێككه‌وتنێكى گشتگیر له‌ نێوان هه‌ردوولا ده‌كات له‌سه‌ر پرسى (په‌یوه‌ندییه‌ نێوخۆییه‌كانى  هه‌رێم و پرسى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و دۆسیه‌ى نه‌وت و چاكسازى و كەركوك‌ و ناوچە جێناكۆكەكان و به‌رنامه‌ى حكومه‌ت و دابه‌شكردنى پۆسته‌كان و كارى هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و عێراق).

به‌پێى ئه‌و 18 خاڵه‌ى ناوه‌ڕۆكى ره‌شنوسى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌ى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، هه‌ردوولا له‌ زۆربه‌ى خاڵه‌كان هاوڕان ته‌نها چه‌ند پرسێك نه‌بێت ئه‌ویش پرسى پەیوەندییەكانى ده‌ره‌وه‌ و پارێزگاری كەركوك كه‌ یه‌كێتیى ده‌یه‌وێت لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی كۆنكریتی واژۆی لەسەربكرێت.

ده‌قى رەشنووسى رێككه‌وتننامه‌ى سیاسى پارتى و یه‌كێتیى:

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure