مانۆرێكى سه‌ربازیى كێشه‌یه‌كى دیکە ده‌خاته‌ ڤه‌نزوێلاوه‌

هەواڵ / جیهان :: 12/02/2019‌ :: 116‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌نجامدانى گه‌وره‌ترین مانۆرى سه‌ربازیى له‌ ڤه‌نزوێلا له‌لایه‌ن نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌وه‌ كێشه‌یه‌كى دیکە بۆ وڵاته‌كه‌ى دروست ده‌كات و خوان گوایدۆ، سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه‌ به‌مدواییه‌ خۆى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ ناساند ره‌خنه‌ى توند له‌ سوپا ده‌گرێت.

نیكۆلاس مادۆرۆ له‌ ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر وێنه‌ى ئه‌و مانۆره‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى 15 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ ئامانج لێى وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن به‌هێزكردنى تواناكانى سوپایه‌.

ئه‌نجامدانى ئه‌و مانۆره‌ له‌كاتێكدایه‌ ڤه‌نزوێلا به‌ قه‌یرانێكى سیاسى تونددا تێپه‌ڕده‌بێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وڵاته‌ دانیان به‌ ئه‌نجامى دواین هه‌ڵبژاردندا نه‌نا كه‌ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ تیایدا براوه‌ بوو.

له‌ كاردانه‌وه‌ى ئه‌و مانۆره‌دا خوان گوایدۆى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ره‌خنه‌ى توندى گرت و سوپاى تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ى رێگرن له‌ گه‌یشتنى هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان بۆ ناو وڵاته‌كه‌ى و ئه‌وه‌شی به‌ تاوانى دژ به‌ مرۆڤایه‌تى ناوبرد و  وتیشى: "سه‌ربازه‌كان بوونه‌ته‌ جه‌لاد".

 

پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure