ئه‌مڕۆ مووچه‌ى ئه‌م کەسانە دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 12/02/2019‌ :: 6015‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 12ى شوباتى 2019) وه‌زاره‌تێك و چه‌ند توێژێك مووچه‌ى مانگى تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو وه‌ربگرن.


سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌یه‌كێك له‌ خه‌زێنه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ دواڕۆژی وت: "رۆژی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییه‌سیاسییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خه‌رجده‌كرێت".
 
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ وتیشی: "به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى بۆمان دیاریكراوه‌ سبه‌ى (چوارشه‌مه‌ 13ی شوباتی 2019) مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شده‌كرێت".

پێداچوونه‌وه‌ : هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure