چه‌ند به‌شێكى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان چۆڵكرا

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 4924‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى جۆره‌ غازێكه‌وه‌، چه‌ند به‌شێكى نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى منداڵان له‌ سلێمانى چۆڵده‌كرێت.

(ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌ 11ى شوباتى 2019) به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى غازه‌وه‌ چه‌ند به‌ش و نهۆمێكى نه‌خۆشخانه‌ى (د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید)ى فێركارى منداڵان له‌لایه‌ن نه‌خۆش و مورافیقه‌كانیانه‌وه‌ چۆڵكرا.

سدیق سادق، ئێشكگرى كارگێڕى له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: غازێكى له‌ جۆرى بیبه‌رى تون له‌نێوان قادرمه‌كانى دوو نهۆمى نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بڵاوبوه‌ته‌وه‌.

وتیشى: "به‌مه‌به‌ستى پاراستنى سه‌لامه‌تیان، منداڵه‌ نه‌خۆشه‌كانى هه‌ردوو نهۆمه‌كه‌مان هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكى گیانى و ماددى نه‌بووه‌".

ئه‌وه‌شى وت: له‌ئێستادا كاریگه‌رى غازه‌كه‌ نه‌ماوه‌ و تیمه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌رگرى شارستانى گه‌یشتوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

ئاماژه‌شیدا: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌كامێراى چاودێرییه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكارى رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure