وێنه‌: شاخه‌وانان خۆیان گه‌یانده‌سه‌ر به‌رزترین لوتكه‌ چیا له سۆران

هەواڵ / کوردستان :: 11/02/2019‌ :: 466‌ جار بینراوە
شاخه‌وانانى هه‌ردوو گروپ له‌سه‌ر لوتكه‌ى چیاكه‌

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

ژماره‌یه‌ك شاخه‌وانی دانیشتوی قه‌زای سۆران و شاری كه‌ركوك گه‌شتێكی شاخه‌وانیان بۆ سه‌ر به‌رزترین لوتكه‌ چیای قه‌زای سۆران ئه‌نجامدا، سه‌رۆكی گروپێكى شاخه‌وانیش ده‌ڵێت: دیمه‌نه‌كانی به‌فر و سروشت سه‌رنجڕاكێش بوون. 


زیره‌ك زرار، سه‌رۆكی گروپی شاخه‌وانی حه‌سارۆست (ئەمڕۆ دووشەممە 11ی شوباتی 2019) به‌دواڕۆژی وت: "ئێمه‌ وه‌كو گروپی شاخه‌وانی حه‌سارۆست و گروپی شاخه‌وانی باز كه‌ له‌شاری كه‌ركوكه‌وه‌ هاتبون، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاخه‌وانانی كوردستان، گه‌شتێكی چه‌ند كاتژمێریمان ئه‌نجامدا و خۆمان گه‌یانده‌سه‌ر به‌رزترین لوتكه‌ چیای ده‌ڤه‌ری سۆران كه لوتكه‌ى چیای حه‌سه‌ن به‌گ-ه.

وتیشی: "له‌و گه‌شته‌دا له‌هه‌ردوو گروپی شاخه‌وانی نزیكه‌ی چل شاخه‌وان به‌شداربوون و گه‌شته‌كه‌شمان نزیكه‌ی هه‌شت كاتژمێری خایاند". 

زیره‌ك زرار باسی له‌وه‌شكرد: دیمه‌نه‌كانی به‌فر و سروشت له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیاكه زۆر سه‌رنجڕاكێش و سه‌حراوین، دیمه‌نه‌كان زۆر دڵڕفێن و پڕ چێژبوون و نمونه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ ده‌گمه‌ن و ناوازه‌ن. 

ئه‌و شاخه‌وانه‌ ئەوەشی خستەڕوو: گه‌شته‌كه‌مان پڕ مه‌ترسی و سه‌خت بوو، له‌نێو گه‌شته‌كه‌دا و له‌سه‌ر چیاكه‌ رووبه‌ڕووی كڕێوه‌ی به‌فر بووینه‌وه‌ و نیو كاتژمێر زیاتر نه‌مانده‌توانی له‌ جێگه‌ی خۆمان بجوڵێین و ئاستی بینین زۆر كه‌مبوو، دواتر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆمان رزگاركرد و گه‌شته‌كه‌مان به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتاییپێهێنا. 

چیای حه‌سه‌ن به‌گ به‌زترین لوتكه‌ چیای قه‌زای سۆرانه‌ و به‌رزیيه‌كه‌ی 2535 مه‌تره‌. 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە