دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ماوه‌ی چوار رۆژ شه‌پۆلێكی به‌فر و باران ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به دواڕۆژی راگه‌یاند: له رۆژی پێنجشه‌ممه 14ی شوبات شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
وتیشی: "به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله‌وه باران له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌بارێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش جگه له باران به‌فریش ده‌بارێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌وماوه‌یه‌دا بارستە هەوایەكی سارد روو له هه‌رێم ده‌كات.
پ: رێباز